كۆنووسی (چواره‌م)

posted Mar 9, 2017, 7:05 AM by Hardawan Mahmoud

كۆنووسی (چواره‌م) كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی زانكۆی سەلاحەددین
ساڵی خوێندنی 2016-2017

ڕێكەوت: سێ شه‌ممه‌14/2/2017.   

كات: 10ی سەرلەبەیانی                 

شوێن: سەنتەری رِۆشنبيرى زانكۆی سەڵاحەدین.

سەرەتا بەڕێزد. نبیل عادل فخری بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتنى نوێنەرانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكانی كرد،‌ ،پاشان ئەم خاڵانه‌ی خوارەوە تاووتوێكرا:

 یەكەم: دەستخۆشی لە هەموو نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێجەكان كرد، لەسەر ئەرك و ماندووبوونیان. بەتایبەتی ئەو بەڕێزانەی كە له‌ پشوى هاوين هەر بەردەوامبوون لە دەوام كردن و كاریان كردووە لە جێبەجێكردنی كارەكانی‌ ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستە وەك پاداشتێكی مادی لەسەر داوای بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بڕیاردرا بۆ هەر یەك لەو بەڕێزانەی لە پشووی هاوین دەوامیان كردووە (75) كاتژمێر زێدەكیییان بۆ هەژماربكرێت، كە لە ڕیگەی ژمێريارى كۆلێجەكانیانەوە فۆرمی كاتژمێرە زیادەكان پڕ دەكەنەوە.

دووه‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێجەكان ڕاسپێردران كە لەماوەی دوو هەفتەدا، كۆرسبووكی تەواوی بابەتەكانی سەرجەم بەش و قۆناغەكان كۆبكەنەوە و لەسەر ‌(CD) ڕەوانەی به‌رێوه‌به‌رايه‌تى دڵنيايى جۆريى بكەن، دوا وادەش بۆ ئەم پرۆسەیە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 26-2-2017 دەبێت.

سێيه‌م: پاش ئەوەی كۆرسبووكەكان بەتەواوی گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی، داخلی سیستمێكی ئەلیكترۆنی دەكرێت وهەموو كۆرسبووكەكان لەسەر وێبسایتی دڵنیایی جۆری زانكۆ دەدانرێت بەپێی كۆلێژ و بەش و قۆناغ پۆلێن دەكرێت بۆ ئه‌وه‌ى قوتابيان بە ئاسانی بتوانن سوودى لێوه‌ربگرن.

چواره‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێجەكان ڕاسپێردران, كە لە سەرەتای مانگی نیسان 1-4-2017  دەست بكەن بەپرۆسەی‌ فيدباكى قوتابيان. بۆ ئه‌مساڵ فۆرمى فيدباكى قوتابيان له‌ فۆرمێكی (10)پرسيارى پێكهاتووه‌, پرۆسەی وەرگرتنی فیدباكی قوتابیانیش دەبێ لە ماوەی یەك مانگ كۆتایی پێبێت.

پێنجه‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێجەكان ڕاسپێردران, كە به‌نووسراوى فەرمی و به‌ واژۆى راگر كۆى گشتى ژماره‌ى قوتابيان ڕه‌وان بكرێت، تاوەكو لەسەر بنەمای ژمارەی قوتابییان بەپێی پێویستی كۆلێج و بەشەكان فۆرمى فیدباكی قوتابیان ئامادە بكرێت و بەسەر كۆلێجەكاندا دابەش بكرێت, دوا وادەش بۆ ئەم پرۆسەیە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 26-2-2017 دەبێت .

شەشەم: تاووتوێكردنی پرۆسەی (اعتمادیة)، وەك هەنگاوێكی گرنگ لە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی و هەڵسەنگاندا. بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا كە لە ڕێگەی هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى ده‌ره‌كى (مقوم خارجي) ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدرێت بەو مەرجەی هەڵسەنگێنەرەكە له سنوری شارى هه‌ولێر بێت، چ لە زانكۆ حكومییەكان و یاخود زانكۆ تايبه‌تەكان بێت.

حەوتەم: تاووتوێكردنی هەژماركردنی خاڵەكانی هەردوو پرۆسەی زانستخواز و هه‌گبەی مامۆستا‌ له‌لايه‌ن سه‌رۆك به‌ش و لێژنه‌ى زانستى و ليژنه‌ى دڵنيايى جۆرى بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو لە هه‌ڵسه‌نگاندن و هەژماركردنی خاڵ بۆ مامۆستايان.

هه‌شته‌م: پێشكەشكردنی سيمنارێك له‌لايه‌ن (مامۆستا هه‌رده‌وان مەحمود), سه‌باره‌ت به‌ چۆنییەتی پڕكردنەوەو هەڵسەنگاندنی داتاشیتی پرۆسەی زانستخوازی بەردەوام و هه‌گبه‌ى مامۆستا.

ئامادەبووانى كۆبوونەوەكەئەم بەڕێزانەی خوارەوەبوون:

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

ozer.ismahil@su.edu.krd

3

د.رێبوار عمر حسن

زانست

Rebwar.hassan@su.edu.krd

4

م.هەردەوان محمود كاكەشێخ

ئه‌ده‌بيات

hardawan@su.edu.krd

5

د.سیروان كریم عیسی

بەرێوەبردن و كارگێری

serwan.essa@su.edu.krd

6

م.ى. ديارى مسعود خليل

ياسا

dyaree.khalil@su.edu.krd

7

د.سامى على حسێن

په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى

Sami.hussein@su.edu.krd

8

د. نارين محمد امين ولي

كشتوكاڵ

narin.wally@su.edu.krd

9

د.ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری

amin.mohammad@su.edu.krd

10

د. جيهاد شكرى رشيد

زمان

Jihad.rashid@su.edu.krd

11

د.اردوان مصطفی اسماعیل

زانستە ئیسلامیەكان

ardawan.ismael@su.edu.krd

12

د.شوان محمد امين طه

ئه‌ده‌بيات

Shwan.taha@su.edu.krd

13

م.ى.بوتان لطيف عبدالقادر

پەروەردەی شقلاوە

botan.abdulqadir@su.edu.krd

14

م.ى.گۆران محمد فقێ

هونەرە جوانەكان

goran.faqe@su.edu.krd

15

د.نيشتمان نورالدين سليمان

په‌روه‌رده‌

neshtiman.suliman@su.edu.krd

16

م.ى.رسول پيرۆ حمد

په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور

rasul.ahmad@su.edu.krd

17

د. حيدر عبدالله حداد

زانست

Haider.haddad@su.edu.krd

به‌م شێوه‌يه‌ دواى 2 دوو كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات.

لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

پ.ى.د.عوزير سعدى اسماعيل

    بڕیاردەری لێژنە       

                      پ.د.نبیل عادل فخری

                     بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

Comments