كۆنووسی (دووه‌م)

posted Dec 8, 2016, 11:55 PM by Hardawan Mahmoud

كۆنووسی (دووه‌م) كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی زانكۆی سەلاحەددین
ساڵی خوێندنی 2016- 2017

ڕێكەوت: سێ شه‌ممه‌ 22/11/2016.           

كات: 10ی سەرلەبەیانی                

شوێن: سەنتەری رِۆشنبيرى زانكۆی سەڵاحەدین.

سەرەتا بەڕێز د. نبیل عادل فخری بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتنى ئەندامانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكانی كرد، پاشان ئەم خاڵانه‌ی خوارەوە تاووتوێكرا:

 یەكەم: گازاندەی مامۆستایان لەسەر ئەنجامەكانی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی تاووتوێكرا، رۆژى چوارشه‌مه‌ ڕێكەوتی 30-11-2016 دەستنیشان كرا وەك دوا وادە بۆ ناردنى گازانده‌كان بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی زانكۆ.

دووه‌م: داوا له‌به‌رپرسانى دڵنيايى جۆرى كۆلێجه‌كان كرا كە پێداچوونە و ووردبینی بكەن بە داتابەیسى ناوو زانياريى مامۆستايان و هەڵە كەم و كوڕییەكان و ناوە دووبارەكان چاك بكەنەوە، ڕێكەوتی 10-12-2016 وەك دوا وادە دەستنیشانكرا بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە.

سێيه‌م: تاوتوێكردنى خاڵه‌ هەژماركراوەكانى پرۆسه‌ى دڵنیایی جۆریی له‌لايه‌ن به‌رپرسانى دڵنياى جۆرى كۆلێجه‌كان بۆ زياتر بايه‌خدان و هاندانى مامۆستایان بۆ ئەنجامدانی چالاكی زانستی و ئەكادیمی جۆراوجۆر, خاڵە هەژماركراوەكانیش بەجۆرێك بێ كە زیاتر پێوانەیی بێ و هەڵسەنگاندنی ڕوون و دیار بێ.

چواره‌م: له‌ به‌رپرسانى دڵنیایی جۆریی كۆليجه‌كان داواكرا كە فه‌رمانى كارگێرى پێكهێنانى لێژنه‌ى دڵنیایی جۆریی كۆليجه‌كان بنێردرێت بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى دڵنیایی جۆریی زانكۆ .

پێنجه‌م: پێشكه‌شكردنى سمينارێك له‌لايه‌ن به‌رێز (م.هەردەوان محمود كاكەشێخ) سەبارەت بە ئاستەنگ و گرفتەكانی بە ئەلیكترۆنی كردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی پاش تێپەڕبوونی ساڵێك و چۆنییەتی چارەسەركردنی گرفتەكان.

شەشەم: داواكرا كە سەرجەم مامۆستایانی زانكۆ بۆ پرۆسەی دڵنیایی جۆریی ئەمساڵ لەسەر ئەو تێمپلێتە تازەیە پرۆفایل و وێبسایتی تایبەت بەخۆیان دروست بكەن.

حەوتەم: بۆ بەرزكردنەوەی ڕانكی وێبسایتی زانكۆ پێشنیاركرا بۆ پرۆفایلی هەر مامۆستایەك (سەب دۆمەین)ێك لەسەر وێبسایتی زانكۆ دروست بكرێت و پاشان سەب دۆمەینەكە لینك بكرێت بە پرۆفایلی وێبساتی مامۆستاكانەوە لەسەر سایتی زانكۆ دابنرێت.

 

ئامادەبووانى كۆبوونەوەكە ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بوون:

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

ozer.ismahil@su.edu.krd

3

د.ریبوار عمر حسن

زانست

Rebwar.hassan@su.edu.krd    

4

م.هەردەوان محمود كاكەشێخ

ئه‌ده‌بيات

hardawan@su.edu.krd

5

د.سیروان كریم عیسی

بەرێوەبردن و كارگێری

serwan.essa@su.edu.krd

6

د.ئازاد شكور صالح

ياسا

Azad.salih1@su.edu.krd

7

د.سامى على حسێن

په‌روه‌رده‌ى بنيات

Sami.hussein@su.edu.krd

8

د.نارین محمد ولی

كشتوكاڵ

narin.wally@su.edu.krd

9

د.ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری

amin.mohammad@su.edu.krd

10

م.ى. دلدار علي عثمان

زمان

sherwanidildar@gmail.com

11

د.اردوان مصطفی اسماعیل

زانستە ئیسلامیەكان

ardawan.ismael@su.edu.krd

12

د.شوان محمد امين طه

ئه‌ده‌بيات

Shwan.taha@su.edu.krd

13

م.ى.ژوان عبدالسلام عزیز

پەروەردەی شقلاوە

zhwan.azeez@su.edu.krd

14

م.ى.توانا یحی خضر

هونەرە جوانەكان

twana.khudhur@su.edu.krd

 

15

م.سيڤان عمر حميد

په‌روه‌رده‌

Sevan.majed@su.edu.krd

16

م.ى.رسول پيرۆ حمد

په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور

rasul.ahmad@su.edu.krd

17

م.ى.كانياو اسماعيل محمود

كشتوكال

Kanyaw.mahmud@su.edu.krd

18

م.ديارى مسعود خليل

ياسا وزانسته‌ سياسيه‌كان

dyaree.khalil@su.edu.krd

 

19

د.فاطمة رشيد حسن

په‌ره‌پێدانى پرۆگرام

fatimah.hassan@su.edu.krd

 

20

د.عمر ابراهيم عزيز

ئه‌ده‌بيات

omar.azeez@su.edu.krd

 

21

د. وند خالص علي

په‌روه‌رده‌

wand.ali@su.edu.krd

 

به‌م شێوه‌يه‌ دواى (دوو) كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات.

 

لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

 

 

پ.ى.د.عوزير سعدى اسماعيل

     بڕیاردەری لێژنە       

                      پ.د.نبیل عادل فخری

                   بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

 

Comments