كۆنووسی (پێنجه‌م)

posted May 14, 2017, 12:33 PM by Hardawan Mahmoud

كۆنووسی (پێنجه‌م) كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی زانكۆی سەلاحەددین
ساڵی خوێندنی 2016-2017

ڕێكەوت: دووشه‌ممه‌3/4/2017.       

كات: 10ی سەرلەبەیانی                  

شوێن: سەنتەری رِۆشنبيرى زانكۆی سەڵاحەدین.

سەرەتا بەڕێزد. نبیل عادل فخری بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتنى نوێنەرانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكانی كرد، و به‌خێرهاتنى دكتۆر مصطفى ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا بۆ ئاماده‌بونى به‌رێزيان بۆ ئه‌م كۆبونه‌وه‌يه‌، و‌ ده‌ست خۆشى له‌ به‌رپرسى دڵنیایی جۆرى كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى شقلاوه‌ى كرد بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ى كارى كردوه‌ له‌م لێژنه‌يه‌ و‌ به‌خێرهاتنى به‌رپرسى تازه‌ى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، پاشان ئەم خاڵانه‌ی خوارەوە تاووتوێكرا:

 یەكەم:  دەستخۆشی لە سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ كرا بۆ هه‌وڵدانيان به‌ خەرجكردنى (75)كاتژمێر زێده‌كى بۆئه‌ندامانى لێژنه‌ى ڕێزبه‌ندى نيشتمانى زانكۆكانى كوردستان، لەسەر ئەرك و ماندووبوونیان بەتایبەتی ئەو بەڕێزانەی كە له‌ پشووى هاوين هەر بەردەوام بوون لە دەوام كردن و كاریان كردووە لە جێبەجێكردنی كارەكانی‌ ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان.   

دووه‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێجەكان ڕاسپێردران كه‌ زياتر بايه‌خ به‌ كۆرس بوكى مامۆستا بدرێت و‌ تاوەكو بزانرێت لە هه‌ر كۆلێجێك چه‌ند مامۆستا كۆرسبووكى بە فۆرمی ستانداردی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەكردووە و له‌سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه‌ كۆرسبووكەكانیان داوەتە قوتابیان، هەروەها ئه‌و مامۆستايانه‌ى كۆرسبووكيان ئامادە نەكردووە، دووبارە داوایان لێبكرێت كە كۆرسبووك ئامادە بكەن و بیدەنە دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكانیان و دواتریش كۆلێژەكان لەسەر (CD) ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی زانكۆی بكەن‌، ڕێكەوتی 13/4/2017 وەك دوا وادە دەستنیشان كرا بۆ ناردنی تەواوی كۆرسبووكەكان.

سێيه‌م: نوێنه‌رانى دڵنيايى جۆرى كۆلێجه‌كان ڕاسپیردران كە كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌ندامانى لێژنه‌ى دڵنيايى جۆرى به‌شه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ى دڵنيايى جۆرى و ڕوونكردنەوەی پێویست لەبارەی شێوازی پڕكردنەوەی فۆرمی زانستخوازی بەردەوام(CAD)‌ و فۆرمی هەگبەی مامۆستا (Teacher Portfolio) بكرێت بۆ گشت مامۆستايان به‌تايبه‌تى چۆنییەتی دروستكردنی وێبسات و پرۆفایلی ئەكادیمی مامۆستا و ئەرشیف كردنی چالاكییە ئەكادیمی و زانستییەكانی مامۆستا لەلایەن خۆیەوە بەشێوەی ئەلیكرۆنی و ئۆنلاین.

چواره‌م: ده‌ست خۆشى له‌و كۆلێجانه‌ كرا كه‌وا ده‌ست پێشخه‌ريان كرد بۆ ئه‌نجامدانى مه‌راسيمى ڕێزلێنان و شايسته‌ى مامۆستايانی سەركەوتوو له‌پرۆسه‌ى دڵنيايى جۆرى، وه داوا له‌و كۆلێجانه‌ى كه‌ تاكو ئێستا ئه‌و مه‌راسيمه‌يان ئه‌نجام نه‌داوه‌ هه‌وڵبدرێت ئه‌نجامى بده‌ن.

پێنجه‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی پەرەپێدانی پرۆگرامەكان لەسەرەتای ساڵی تازەوە هەوڵ بدەن بۆ یەكخستنی سلیبەسی تەواوی بابەتەكانی هەموو قۆناغەكان سەرجەم كۆلێژ و بەشەكان.

شەشەم: سه‌باره‌ت به‌ ڕيزبه‌ندى نیشتمانی زانكۆكانى كوردستان، پێشنیاركرا بەدانانى ليژنه‌يه‌ك بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانی ڕيزبه‌ندى زانكۆكان تاكو بەباشی ئامادەسازی بۆ ئەو پرۆسەیە‌ بكرێت.

حەوتەم: سه‌باره‌ت به‌ پرۆسەی وەرگرتنی فيدباكى قوتابیان، داوا له‌ به‌رپرسانى دڵنيايى جۆرى كۆلێجه‌كان كرا ‌رۆژى چوارشه‌مه‌ ڕێكەوتی 5/4/2017 سه‌ردانى چاپخانه‌ى زانكۆ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى فۆرمى فيدباكى قوتابى، هەروەها نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان ڕاسپێردران كە ئەندامانی دڵنیایی جۆریی بەشەكان ئاگادار بكەنەوە كە پێش ئەنجامدانی پرۆسەی فیدباك زانیاری و بەرچاوڕوونی تەواو بە قوتابیان بدەن بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە سەركەوتوویی ئەنجام بدرێت.

هه‌شته‌م: هه‌وڵ بدرێت لەو كۆلێژ و بەشانەی كە تاقیگەی كۆمپیوتەریان بەپێی پێویست لەبەردەستە پرۆسەی فیدباك بەشێوەی ئەلیكترۆنی ئەنجام بدرێت، هەروەها كار بۆ ئەوەش بكرێت كە لە ساڵانی داهاتوو ئەم ئەزموونە لە بەشەكانیتریش ئەنجام بدرێت، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ئای تی بەئاگاداری ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروباری زانستی.

نۆيه‌م: سه‌باره‌ت به‌ پرۆسەی زانستخوازى به‌رده‌وام، داوا له‌ به‌رپرسانى دڵنيايى جۆرى كۆلێژەكان ڕاسپێردران، بە ئەنجامدانی سيمينارى تايبه‌ت بۆ زانیاری پێدان بەمامۆستایان دەربارەی چۆنییەتی ‌دروستكردنی وێبسایتی مامۆستا و چۆنییەتی پڕكردنەوەی داتا پێویست و داواكراوەكانی ناو پرۆسەكە، پاشان بەرپرسیانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان ڕاسپێردران كە ووردبینی تەواو لەداتا داخڵكراوەكان بكەن تاوەكو هەڵسەنگاندنەكان بەشێوەیەكی بابەتییانە و وورد و دروست ئەنجام بدرێت.

ده‌يه‌م: داوا له‌به‌رپرسانى دڵنيايى جۆرى كرا كه‌وا ياداشتێك پێشكه‌ش به‌ ڕاگرى كۆلێج بكەن بەمەبەستی پێكهێنانی ليژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى‌ هه‌گبه‌ى مامۆستایان، ليژنه‌كه‌ پێكدێت له‌ سه‌رۆكى به‌ش و به‌رپرسى دڵنيايى جۆرى كۆلێج و به‌رپرسى ليژنه‌ى زانستى له‌ كۆلێج و به‌رپرسى دڵنيايى جۆرى به‌ش، و‌ هه‌روه‌ها ليژنه‌يه‌ك پێك بهێندرێت سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى هەگبەی ياريده‌ده‌رى ڕاگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان كه‌ پێك دێت له‌ ڕاگرى كۆلێج و ياريده‌ده‌رى ڕاگر و به‌رپرسى دڵنيايى جۆرى كۆلێج و به‌رپرسى ليژنه‌ى زانستى كۆلێج.

يازده‌م : پێشكەشكردنی سيمنارێك له‌لايه‌ن (م.هه‌رده‌وان مەحمود)، سه‌باره‌ت به‌ زياتر ئاشنابوونى مامۆستايان لەسەر شێوازی پڕكردنەوەی فۆرنی هه‌گبه‌ى مامۆستا.

 ئامادەبووانى كۆبوونەوەكە ئەم بەڕێزانەی خوارەوەبوون:

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

ozer.ismahil@su.edu.krd

3

د.رێبوار عمر حسن

زانست

Rebwar.hassan@su.edu.krd

4

م.هەردەوان محمود كاكەشێخ

ئه‌ده‌بيات

hardawan@su.edu.krd

5

د.سیروان كریم عیسی

بەرێوەبردن و كارگێری

serwan.essa@su.edu.krd

6

د.ازاد شكور صالح

ياسا

azad.salih1@su.edu.krd

7

د.سامى على حسێن

په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى

Sami.hussein@su.edu.krd

8

د. نارين محمد امين ولي

كشتوكاڵ

narin.wally@su.edu.krd

9

د.ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری

amin.mohammad@su.edu.krd

10

د. جيهاد شكرى رشيد

زمان

Jihad.rashid@su.edu.krd

11

د.اردوان مصطفی اسماعیل

زانستە ئیسلامیەكان

ardawan.ismael@su.edu.krd

12

د.شوان محمد امين طه

ئه‌ده‌بيات

Shwan.taha@su.edu.krd

13

م. نهلة حسين طة

پەروەردەی شقلاوە

nahla.taha @su.edu.krd

14

م.ى.توانا يحيى خضر

هونەرە جوانەكان

twana.khudhur@su.edu.krd

15

د.نيشتمان نورالدين سليمان

په‌روه‌رده‌

neshtiman.suliman@su.edu.krd

16

م.ى.رسول پيرۆ حمد

په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور

rasul.ahmad@su.edu.krd

17

د. حيدر عبدالله حداد

زانست

Haider.haddad@su.edu.krd

 

18

م. كانياو اسماعيل محمود

كشتوكال

Kanyaw.mahmud@su.edu.krd

 

 

به‌م شێوه‌يه‌ دواى 2 دوو كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات.

 لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

 

 

پ.ى.د.عوزير سعدى اسماعيل

    بڕیاردەری لێژنە       

             پ.د.نبیل عادل فخری

             بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

 

Comments