كۆنووسی (سێیەم)

posted Jan 21, 2017, 10:28 AM by Hardawan Mahmoud   [ updated Jan 21, 2017, 8:30 PM ]

كۆنووسی (سێيه‌م) كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی زانكۆی سەلاحەددین
ساڵی خوێندنی 2016-2017

ڕێكەوت: سێ شه‌ممه 2017/1/10.     

كات: 10ی سەرلەبەیانی                  

شوێن: سەنتەری رِۆشنبيرى زانكۆی سەڵاحەدین.

سەرەتا بەڕێزد. نبیل عادل فەخری بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتنى نوێنەرانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكانی كرد،‌ ده‌ست پێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ يه‌كتر ناسينى نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان و نوێنەرانی په‌ره‌پێدانى پرۆگرامی كۆلێژەكان، پاشان ئەم خاڵانه‌ی خوارەوە تاووتوێكرا:

 یەكەم: باس له‌ سوپاس و پێزانين كرا كه‌ له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى زانكۆ وه‌رگيرابوو  بۆ ئه‌و مامۆستايانه‌ى كه‌ پله‌ى شياويان هێناوه‌ له‌ پرۆسه‌كانى دڵنيايي جۆرى بۆ سالى خوێندنى (2015-2016)،‌ لەو پرۆسەیەشدا (397) مامۆستا  شایستەی بەخشینی سوپاس و پێزانینی ئەنجومەنی زانكۆ بوون، ناردنى فه‌رمانى زانكۆیی بۆ سه‌رجه‌م كۆليجه‌كان له‌لايه‌ن به‌رێوه‌به‌رايه‌تى دلنيايی جۆرى .

دووه‌م: به‌خێرهانى بەڕێز د.موئەيد كرا به‌رپرسى تازه‌ى (سەنتەری تەكنەلۆژیای زانیاری) كه‌ بەڕێزيان ئاماده‌بوو له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خوازرا له‌ كاره‌كه‌ى.

سێيه‌م: تاوتوێكردنى ڤێرژنە نوێیەكەی وێبسایتی پرۆفایلی مامۆستایان كرا، مامۆستا ده‌بێت وێبسایتی پرۆفایلی تازه‌ بكاته‌وه‌ و ڕەچاوی گۆڕانكارییە تازەكان بكات كە تێدا كراوه‌، پێشنياريش  كرا كه‌وا له‌ پرۆسه‌ى دلنيايي جۆرى زانستخوازى به‌رده‌وام و هه‌گبه‌ى مامۆستا بەشێوەی ئۆنلاين پربكرێته‌وه‌ هاوشێوەی پار و بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانكارییە نوێیەكان، سەبارەت بە فيدباكى قوتابيانيش هه‌وڵ بدرێت  لەو كۆلێژانەی كە گونجاون به‌ ئۆن لاين بكرێت.

چواره‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكانیش ڕاسپێردران كە كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌ندامانى دڵنیايي جۆرى بەشەكانی كۆلێجەكانیاندا بكەن و سیمیناری تایبەت بە چۆنییەتی گۆڕانكارییە نوێیەكانی ناو وێبسایتی پرۆفایلی مامۆستا و بەشەكانی وێبساتەكە بۆ سەرجەم مامۆستایانی كۆلێجەكانیان ڕوون بكەنەوە.

پێنجه‌م: نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكانیش ڕاسپێردران كە پابه‌ندبن به‌كاتى دياريكراو سه‌باره‌ت به‌ناردنه‌وه‌ى دۆكيومێنت و زانيارییە داواكراوەكان له‌ پرۆسه‌ى دلنيايي جۆرى كۆليجه‌كان بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى دلنيايي جۆرى زانكۆ.

شەشەم: پێشنياركرا كه‌وا يه‌كه‌ى دلنيايي جۆریى و يه‌كه‌ى په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كان لە كۆلێژەكان بكرێت به‌ يه‌كه‌ى دڵنيايي جۆرى و په‌ره‌ پێدانى پرۆگرام، تاوەكو هەماهەنگی و هاوكاری هەردوو یەكەكە بەهێزتربێت بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان.

حەوتەم: له‌لايه‌ن بەڕێز د.فاطمه‌ به‌رپرسى په‌ره‌پێدانى پرۆگرام چه‌ند خاڵێكی سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی بابەتی (گفتوگۆی ئەكادیمی و بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە) تاوتوێكران و باس له‌ كاروچالاكيه‌كانى بۆ ئاماده‌ بووان كرد.

هه‌شته‌م: نوێنەرانی په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كان بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی دڵنیایی جۆریی بەشەكان ڕاسپێردران بە كۆكردنەوەی كۆرسبووكی هەموو بابەتەكان بۆ سەرجەم بەش و قۆناغەكان، دواتر لە وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی ئەپلۆد دەكرێن بەپێی كۆلێژ و بەش و قۆناغەكان.

نۆیەم: له‌لايه‌ن بەڕێز د. مؤيد به‌رپرسى (سەنتەری تەكنەلۆژیای زانیاری) باس له‌ كێشەو گرفتەكانی وێبسايتى زانكۆى سەڵاحەدین كرد، چه‌ند روونكردنه‌وه‌كى بۆ ئاماده‌بووان باس كرد. هەروەها باسی كه‌م و كوڕى هۆبەی (IT) له‌ كۆلێجه‌كان كرد، كه‌ ئەوانیش هۆكارن لە كێشەكانی وێبسایتی زانكۆ و كاریگەریی لەسەر دابه‌زاندنى ئاستى زانكۆ هەبوو لەڕیزبەندی نیشتیمانی زانكۆكان.

ئامادەبووانى كۆبوونەوەكە ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بوون:

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

ozer.ismahil@su.edu.krd

3

د.هاوكار طاهر طه

زانست

Hawker.taha@su.edu.krd

4

م.هەردەوان محمود

ئه‌ده‌بيات

hardawan@su.edu.krd

5

د.سیروان كریم عیسی

بەرێوەبردن و كارگێری

serwan.essa@su.edu.krd

6

د.ئازاد شكور صالح

ياسا

Azad.salih1@su.edu.krd

7

د.سامى على حسێن

په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى

Sami.hussein@su.edu.krd

8

م.كانياو اسماعيل محمود

كشتوكاڵ

kanyaw.mahmud@su.edu.krd

9

د.ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری

amin.mohammad@su.edu.krd

10

د. جيهاد شكرى رشيد

زمان

Jihad.rashid@su.edu.krd

11

د.ئەردوان مصطفی

زانستە ئیسلامیەكان

ardawan.ismael@su.edu.krd

12

د.شوان محمد امين طه

ئه‌ده‌بيات

Shwan.taha@su.edu.krd

13

م.ى.ژوان عبدالسلام

پەروەردەی شقلاوە

zhwan.azeez@su.edu.krd

14

م.ى.توانا یحی خضر

هونەرە جوانەكان

twana.khudhur@su.edu.krd

15

د. نيشتمان نورالدين

په‌روه‌رده‌

neshtiman.suliman@su.edu.krd

16

م.ى.رسول پيرۆ حمد

په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور

rasul.ahmad@su.edu.krd

17

م.ديارى مسعود خليل

ياسا وزانسته‌ سياسيه‌كان

dyaree.khalil@su.edu.krd

18

د. حيدر عبدالله حداد

زانست

haider.haddad@su.edu.krd

19

د.فاطمة رشيد حسن

په‌ره‌پێدانى پرۆگرام

fatimah.hassan@su.edu.krd

20

د.مؤيد يوسف بطرس

بەڕێوەبەری سەنتەریIT

moayad.potrus@su.edu.krd

21

د. رزگار مغديد احمد

بەرێوەبردن و كارگێری

rizgar.ahmed@su.edu.krd

22

د.ديار مغديد احمد

پەروەردەی وەرزش

diar.ahmed@su.edu.krd

23

د. نه‌وزاد محمد عزيز

كشتوكال

nawzad.aziz@su.edu.krd

24

خوله‌ رؤوف خانقا

په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌تى

khawlah.khanekah@su.edu.krd

25

م.ى.على هادى ابراهيم

هونەرە جوانەكان

ali.hadi57@hotmail.fr

26

د. قاسم هاشم محمود

ياسا وزانسته‌ سياسيه‌كان

 kasim.mahmud@su.edu.krd

27

د. قادر محمد حسن

ئه‌ده‌بيات

Phd.qader@yahoo.com

28

د. على محمود سورداشى

زانست

ali.surdashy@su.edu.krd

29

د. عادل كمال خضر

په‌روه‌رده‌

adwl.khider@su.edu.krd

30

م.ى. سوزان طالب محمد

پەروەردەی شقلاوە

Soz86soz@yahoo.com

31

د. بشير نايف القاضى

ئەندازیاری

basher.mohammed@su.edu.krd

به‌م شێوه‌يه‌ دواى 2 دوو كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات.

 

لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

 

 

پ.ى.د.عوزير سعدى اسماعيل

    بڕیاردەری لێژنە       

                      پ.د.نبیل عادل فخری

             بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

 

 

Comments