كۆنووسی (یەكەم) 2016-2017

posted Nov 27, 2016, 2:57 AM by Hardawan Mahmoud

كۆنووسی (یەكەم) كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی زانكۆی سەڵاحەددین
ساڵی خوێندنی 2016- 2017

ڕێكەوت: چوارشەممە 9/11/2016       

كات: 10ی سەرلەبەیانی            

شوێن: سەنتەری رِۆشنبيرى زانكۆی سەڵاحەدین.

سەرەتا بەڕێز د. نبیل عادل فخری بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ بەخێرهاتن و دەستخۆشی كۆششی لیژنەكان و ئەندامانی دڵنیایی جۆری كۆلیژەكانی كرد،  به‌تايبه‌تى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى كه‌ ئه‌م ساڵ پۆستى دڵنيايى جۆرى كۆلێژه‌كانيان وه‌ر گرتووه‌ و ده‌ست خۆشى و سوپاسى ئه‌و به‌رِێزانه‌ى كرد كه‌ ده‌ستيان له‌ پۆسته‌كانيان هه‌ڵگرتووه‌, پاشان یەكەمین كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێزان نوێنەرانی دڵنیایی جۆری كۆلێژەكان بۆ ساڵی ئەكادیمی 2016-2017 ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی ئەم بەڕێزانەی كە ناویان لە خوارەودا هاتووە، ئەم خاڵانی خوارەوە تاووتوێكرا:

 یەكەم: هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌نجامى ساڵى رِابردوو كه‌ جێگاى دڵخۆشى بوو، و جه‌خت كرايه‌وه‌ له‌سه‌ر وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ئه‌و گازاندانه‌ى كه‌ هه‌يه‌ به‌زوترين كات.

دووه‌م: ده‌ستنيشان كردنى ڕۆژمێری ساڵنامەی ئەكادیمی 2016-2017 بۆ پرۆسەی دڵنیایی جۆریی كه‌ له‌ 1/6/2016 ده‌ست پێده‌كات تاكو 31/5/2017 بۆبه‌ژدارى كردن و هەڵسەنگاندن لە هه‌رسێ پڕۆسه‌كەى دڵنيايى جۆريى.

سێيه‌م: تيشك خستنه‌ سه‌ر خاڵه‌ لاوازه‌كانى ساڵى ڕابردوو دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو به‌مه‌به‌ستى پێشخستنى پرۆسه‌ى دڵنيايى جۆرى.

چواره‌م: جه‌خت بكرێتىه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ مامۆستايان له‌سه‌ره‌تاى ساڵى خوێندن كۆرسبووك بۆ هه‌ر مادده‌يه‌ك بخرێته‌ به‌ر ديدى قوتابيان.

پێنجه‌م: له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا پێشنيار كرا كه‌ هه‌وڵبدرێت لەو كۆلێژانەی كە تاقپیگەی كۆمپیوتەری لێیە و گونجاوە، پرۆسەی فيدباكى قوتابيان به‌شێوه‌ى ئونلاين ئەنجام بدرێت.

شه‌شه‌م: پێشنياركرا بۆ ئه‌م ساڵ لە پرۆسەی زانستخوازى به‌رده‌وام، جه‌خت بكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته‌ ماموستا چالاكييه‌ زانستيه‌كانى جۆراو جۆر بێت و ته‌نها له‌يه‌ك بواردا كۆنه‌بێته‌وه.‌ ئه‌مه‌ش به‌ جياكردنه‌وه‌ى خاڵى داواكراو (به‌كارا) و (به‌به‌شداربوون)  بۆ هه‌ر چالاكييه‌ك.

حه‌وته‌م: جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ مامۆستا به‌رِێزه‌كان به‌ به‌كارهێنانى ئيمێڵى زانكۆ له‌ په‌يوه‌نديه‌كانيان وبه‌رده‌وام بوون له‌ به‌كارهێنانى پرۆفايله‌كانيان به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى چالاكيه‌ زانستيه‌كانى سالانه‌يان.

هه‌شته‌م: له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌ پێشنيار كرا كه‌ سوپاس وپێزانين بدرێته‌ به‌و مامۆستا و كارمه‌نده‌ به‌ڕێزانه‌ى كه‌ كاريان كردووه‌ له‌ رانكى زانكۆكان له‌ ساڵى ڕابردوو.

شایستەبوون بە سوپاس وپێزانینی سەرۆكی زانكۆ

ز

Student feedback

Teacher portfolio

CAD

1

A*

A

A*

2

A*

A

A

3

A*

B

A*

4

A

A

A*

5

كاتێك لە فیدباك بەخشرابێت

A

A*

شایستەبوون بە سوپاس وپێزانینی ڕاگری كۆلێژ

ز

Student feedback

Teacher portfolio

CAD

1

A*

B

A

2

A

A

A

3

A

B

A*

4

كاتێك لە فیدباك بەخشرابێت

B

A*

5

كاتێك لە فیدباك بەخشرابێت

A

A

نۆيه‌م: گفتوگۆ كرا له‌سه‌رچۆنيه‌تى هه‌ژماركردنى و پێدانى سوپاس و پێزانين بۆ ئه‌و مامۆستا به‌رِێزانه‌ى كه‌ ئه‌نجامى پرۆسەكاني دڵنيايى جۆريى خاڵەكانیان به‌رزه‌.

ده‌يه‌م: ئاماده‌كردنى هه‌ر بابه‌بەتێك كه‌ گرنگه‌ له‌ كۆلێژه‌كان به‌مه‌به‌ستى تاوتۆكردنى له‌ كۆيوونه‌وه‌ى داهاتوو.

يازده‌يه‌م: راسپاردنى به‌رِێز (م.هه‌رده‌وان مەحمود كاكەشێخ) بۆ ئاماده‌كردن پێشكەشكردنى سيمينارێك سه‌باره‌ت به‌ پێشخستنى سايتى زانكۆ بۆ ئه‌ندامانى دڵنيايى جۆرى.

دوازده‌: برِياردرا كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو له‌ رِۆژى سێ شه‌ممه‌ كات ژمێر (10) ى به‌يانى ئه‌نجام بدرێت.

ئامادەبووانى كۆبوونەوەكە ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بوون:

ژ

ناو

 كۆلێژی

ئیمێل

1

پ.د.نبیل عادل فخری

بەڕیوەبەر

nabil.fakhre@su.edu.krd

2

د.عوزێر سعدی اسماعیل

پەروەردەی وەرزش

ozer.ismahil@su.edu.krd

3

د.حیدر عبدالله حداد

زانست

Haider.haddad@su.edu.krd

4

م.هەردەوان محمود كاكەشێخ

ئه‌ده‌بيات

hardawan@su.edu.krd

5

د.سیروان كریم عیسی

بەرێوەبردن و كارگێری

serwan.essa@su.edu.krd

6

د.ئازاد شكور صالح

ياسا

Azad.salih1@su.edu.krd

7

د.سامى على حسێن

په‌روه‌رده‌ى بنيات

Sami.hussein@su.edu.krd

8

د.عبدالله شكور سردار

په‌روه‌رده‌

Abdulla.sardar@su.edu.krd

9

د.ئەمین صالح محمد

ئەندازیاری

amin.mohammad@su.edu.krd

10

د.جیهاد شوكر رشید

زمان

jihad.rashid@su.edu.krd

11

د.اردوان مصطفی اسماعیل

زانستە ئیسلامیەكان

ardawan.ismael@su.edu.krd

12

د.ریبوار عمر حسن

زانست

 Rebwar.hassan@su.edu.krd    

13

د.نارین محمد ولی

كشتوكاڵ

narin.wally@su.edu.krd

14

د.شوان محمد امين طه

ئه‌ده‌بيات

Shwan.taha@su.edu.krd

15

م.ى.ژوان عبدالسلام عزیز

پەروەردەی شقلاوە

zhwan.azeez@su.edu.krd

16

م.ى.توانا یحی خضر

هونەرە جوانەكان

twana.khudhur@su.edu.krd

به‌م شێوه‌يه‌ دواى 2 دوو كات ژمێر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتايى هات.

 

لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.

 

پ.ى.د. عوزير سعدى اسماعيل

بڕیاردەری لێژنە

پ.د. نبیل عادل فخری

بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانكۆ

 

Comments